ئاشکرایە کە کاتێک منداڵ دەچێتە قۆناغی هەرزەکارییەوە چەندین گۆڕانکاری جەستەیی و دەروونی تێدا ڕوودەدات کە گرنگە خێزان بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانەدا دەکەن.
-ئەو منداڵەی دەچێتە قۆناغی هەرزەکارییەوە ئارەزووی خۆ سەپاندنی زیاتر دەبێت و زیاتر دەیەوێت فەرمانەکانی جێبەجێ بکرێت، ئەم گرفتە دایکان و باوکان دەتوانن لە ڕێگەی گفتوگۆیی هێمنەوە چارەسەری بکەن.
-هەرزەکار بەردەوام دەیەوێت کە بیروڕای خۆی بچەسپێنێت و باشترە خێزان ئەو بوارەیان پێبدەن و دڵنیابن ماوەیەکە تێدەپەڕێت.
-باشترە لەو ماوەیەدا خێزان ئەوە قبوڵ بکات کە منداڵەکەیان زیاتر دەیەوێت کات لەگەڵ هاوڕێدا بەسەر بەرێت بەڵام ئاگاداری ئەوە بن لەگەڵ کێدا هاوڕێیە.
-لەم تەمەنەدا پیویستە خێزان وا مامەڵە نەکەن کە هێشتا منداڵە جونکە ئەمە تورەی دەکات.
-باشترە لەسەر هەر هەڵەیەک لێپێچینەوەیان لەگەڵدا نەکرێت و کاتی گونجاو بدۆزنەوە و کێشەکان چارەسەر بکەن.