بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری وڵاتی میسر
ڕایگەیاند، ١٠٠ تابوتی کۆنی فیرعەونەکانیان دۆزیوەتەوە کە بە
شێوەیەکی جوان نەخشێنراون.
ئەمڕۆ
شەممە، میسر دۆزینەوەی ١٠٠ تابوتی کۆنی راگەیاند، کە مێژووەکەیان بۆ دوو هەزار و ٥٠٠
ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و لە دار دروستکراون و بۆ بەرپرس و دەسەڵاتدارانی میسری کۆن
دەگەڕێنەوە.
تابوتەکان لە سەقارا کە دەکەوێتە باشوری قاهیرەی
پایتەخت دۆزراونەتەوە و بە شێوازێکی هونەرییانە بە رەنگ و نووسینی ناوازە نەخشێنراون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێنج مانگ لەمەوبەر، دەیان تابووتی هاوشێوە دۆزرانەوە کە ئەوانیش مێژووەکەیان
بۆ دوو هەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.