Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاوسەرگیری ئەگەری چەندین نەخۆشی دووردەخاتەوە

هەمەرەنگ

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

چەند لێکۆڵەرەوەیەکی بەڕیتانی لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیاندا بۆ چەندین کەس و لە چەندین وڵاتی جیاواز بۆیاندەرکەوت هاوسەرگیری ئەگەری چەندین نەخۆشی کەمدەکاتەوە.

ماڵپەڕی "skynewsarabia" لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و بەپێی لێکۆڵینەوەکە دەرکەوتووە هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوو نەخۆشییەکانی دڵ و توشبوون بە سەکتەی دڵ کەمدەکاتەوە، کاتێک دوو هاوسەر پێکەوە دڵخۆشن کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستییان دەبێت.

هەر لە توێژینەوەکەدا باس لە ژینگەی دوو هاوسەر دەکات کە ژیانی هاوسەرییان چەند کاریگەری لەسەر تەندروستییان هەیە و بەردەوام بە شێوەیەکی ئەرێنی بیردەکەنەوە و دەتوانن هەموو کێشەیەکی تەندروستی تێپەڕێنن.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی جیابوونەتەوە یاخود هاوسەرگیرییان نەکردووە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ %٤٣ زیاترە لەو کەسانەی دڵخۆشن لە هاوسەرگیریدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP