پارێزگاری سلێمانی سەبارەت
بە دابەشکردنی نەوت لە ناو شاردا، رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه‌ی كه
پێشتر نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتبوو، ئه‌مساڵ وه‌ریده‌گرن.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، له رێوڕه‌سمی ساڵیادی دامه‌زراندنی
سلێمانیدا، به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، "داوایان له‌حكومه‌تی عێراق كردوه
كه ناردنی نه‌وتی سپی بۆ پارێزگای سلێمانی زیاد بكات، تائه‌وانیش بتوانن پرۆسه‌ی
دابه‌شكردنی نه‌وت خێراتر بكه‌ن و هاوڵاتیان بۆ ئه‌م زستانه سوودی لێوه‌ربگرن".
ئەمەش لە کاتێکدایە له سێشەممەی رابردووه‌وه لە
شاری سلێمانی دەست بەدابەشكردنی نەوت كراوه، نرخی ٤٤ هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێك
دیاریكراوه و لە ڕێگای كارتی زیرەكەوە.
ئه‌و نه‌وته‌ی به‌سه‌ر ماڵان‌دا دابه‌شده‌كرێت
له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه دابینكراوه، چه‌ند ساڵێكه حكومه‌تی هه‌رێم هیچ
بڕە نەوتێكی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشنەكردووە.