گەشتن بە ئامانجەکان و سەرکەوتن لە سەدەی ٢١ دا و لەکاتی کاریگەری تەکنەلۆژیادا کەمێک قورسە و پێویستی بە چەند هەنگاوێک هەیە.
لە چەند هەنگاوێک لەبارەی چۆنیەتی گەیشتن بە سەرکەوتن:
- زۆر گرنگە بەردەوام ئەو هەلانە لەدەستنەدەیت کە ڕۆژانە دێنە پێش، تا هەلی زیاتر بێتە بەردەمت بۆ سەرکەوتن لە هەموو بوارەکاندا.
- بۆ سەرکەوتن لە سەردەمی تەکنەلۆژیادا زۆر گرنگە بتوانیت پارێزگاری لە هاوسەنگی بکەیت لە نێوان کارەکەت و ژیانی ڕۆژانەتدا.
- زۆر گرنگە بەردەوام گرنگی بدەیت بە ئەنجامی کارەکانت و بیرۆکەی نوێت هەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی خۆت.
- کارەکان بەپێی گرنگییان ئەنجامبدە و هەوڵبدە هیچ کارێک زیاد لە پێویست دوانەخەیت.
- تۆ بەهێزتربە لە ڕووداوەکان و ڕێگەمەدە هیچ کارێک بە نەرێنی کاریگەری لەسەرت هەبێت.
- ڕێگەمەدە تەکنەلۆژیا هەموو ژیانت داگیربکات و کات بۆ خوێندنەوە و گرنگیدان بە خۆت تەرخانبکە.