لۆکە زاهیر گۆرانیبێژی کورد، جارێکی دیکە ناوی خۆی گۆڕی و کردییەوە بە ناوە کۆنەکەی خۆی.
لۆکە زاهیر، ناوی خۆی لە ئەکاونت و لاپەڕە تایبەتییەکانی کردووەتەوە بە(شاناز زاهیر)، ئەمەش ناوە راستەقینەکەی خۆیەتی.
لۆکە زاهیر، پێشتر لەلایەن ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیرەوە کاری ئاوازدانانی بۆ دەکرا و لەو کاتەشدا ناوی خۆی بە لۆکە گۆڕیبوو، بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە لەو ئاوازدانەرە دوورکەوتووەتەوە و لەو کاتەشەوە چەند بەرهەمێکی بڵاوکردووەتەوە.
تا ئێستا ئەو خانمە گۆرانیبێژە، هۆکاری گۆڕینی ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە.