گەنجێک لەسەر یاری پۆبجی کوژرا

کوردستان 15/11/2020

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی گەنجێکی بە تۆمەتی کوشتنی هاوڕێکەی لەسەر یاری پۆبجی راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی حاڵەتێكی كوشتن لە گەڕەكی نەورۆز، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تومەتبارێكیان بە ناوی (ر.م.ع) بە تۆمەتی كوشتنی هاووڵاتییەك بە ناوی (محەمەد ئیسماعیل فەرحان) دەستگیر كرد.

روونیشیکردەوە، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا كە لەگەڵ كەسی كوژراودا، كە هاوڕێی یەكتریبوون، لەسەر یاری و كارتی پۆبجی بووەتە كێشە و دەمەقاڵەیان و دەرەنجام بە چەقۆ لە هاوڕێكەی داوە و كوشتوویەتی.

ئاشکراشیکردووە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (٤٠٥) لە یاسای سزادان، راگیرا و رادەستی دادگا كرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا