بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک دەستگیرکرا

کوردستان 15/11/2020

Alternate Text

لەدوای دەرچوونی بڕیارەکەی، لەلایەن دەستەی دەستپاکی عێراقەوە، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی تشرینی دووەم، دەستەی دەستپاکی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، عەبد عەلی حوسێن توعما بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک دەستگیر کراوە بە تۆمەتی ئەوەی پارەی بۆ پێدانی پۆستی یەکەیەکی کارگێڕی لەپەروەردەی کەرکوک وەرگرتووە.
بەگوێرەی بەیاننامەکەی دەستەی دەستپاکی، لە ئێستادا عەبد عەلی بە کەفالەتی ١٠ ملیۆن دینار ئازاد کراوە، بەڵام لە دادگای تایبەت لە دەستەی دەستپاکی عێراق ماوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا