لێکۆڵینەوەیەکی تازە دەریخستووە نەخۆشی کۆرۆنا کە بۆ یەکەم جار لە شاری(ووهان)ی چین سەریهەڵدا، گۆڕاوە بۆ شێوەیەکی زۆر مەترسیدار بەشێوەیەک کە هەموو ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتوەکان دەگرێتەوە.
لێکۆڵینەوەیەک کە لەنێوان زانکۆی باکوری کارۆلینای ئەمریکی و پەیمانگەی زانستی پزیشکی لە زانکۆی تۆکیۆی یابان ئەنجامدراوە دەریخستووە، ئەو ڤایرۆسەی ئێستا لە ویلاییەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاودەبێتەوە "دوژمنێکی گەورەترە" لەوەی کە لە شاری ووهان بڵاوبۆتەوە.
ئاشکراشیکردووە، ئەم ڤایرۆسە گەشەسەندووە خێراییەکەی ١٠جار زیاترە لە و ڤایرۆسەی ووهان کە بڵاوبووەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی (ساینس)ی ئەمریکی دەریخستوە کە پرۆتینێک لەسەر ڤایرۆسەکە هەیە کە یارمەتی دەدات بەخێرایی شێوەی خۆی بگۆڕێت.