محەمەد بن راشد ئەلمەکتوم، فەرمانڕەوای دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیماڕات رایگەیاند، ئیماڕات مافی
مانەوەی ئاڵتونی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ دەدات بە شەش چین کە یەکێک لەو چینانە
پزیشکەکانن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی تشرینی دووەم، محەمەد راشد بن ئەلمەکتوم، فەرمانڕەوای دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیماڕات لە تویتێکدا رایگەیاند، مافی
مانەوەی ئاڵتونی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ دەدەنە شەش چین، کە هەموو ئەو کەسانە
دەگرێتەوە کە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆران
لە بوارەکانی پزیشکی، ئەندازیاری، ئەندازیاری کۆمپیتەر و ئەلکترۆنی و بەرنامە، و
دەرچووانی پلە یەکەمەکان لە زانکۆ ئاستبەرزەکانی جیهان.
لە راگەیاندەکەشدا محەمەد بن راشد ئەلمەکتوم ئاشکرایکرد، لەگەڵ
ئەوانەشدا مافی مانەوەی ئاڵتونی دەدرێت بە ئەو کەسانەی خاوەنی بڕوانامەن لە
بوارەکانی زیرەکی دەستکرد و زانیاری و زانستی ڤایرۆس و نەخۆشیە گوازراوەکان.
لە کۆتاییدا روونیشی کردەوە کە دەیانەوێت ئەو کەسانەی
خاوەن بەهرە و زیرەکی تایبەتن لە وڵاتەکەدا بمێننەوە تا پەرە بە داهێنان و
گەشەسەندنی وڵاتەکە بدەن.