وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی توشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرایکردووە، تا ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردووەتەوە، دوو هەزار و ٢٣٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
روونیشیکردووەتەوە، دووهەزار و ٨١٣کەس چاکبوونەتەوە و ٤٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە هەتا ئێستا ٥١٩هەزار و ١٥٢ هاوڵاتی توشی ڤایرۆسەکە بوون.