بڕیارە پەرلەمانی کوردستان رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەستپێبکاتەوە و بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەش یاسای قەرزی دەرەکی عێراقە.
ئەمڕۆ یەکشەممە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، رۆژی سێشەممە بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە پەسەندکردنی یاسای قەرزی دەرەکی لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
تا ئێستا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەو کەسانەی ناو حکومەتی ئاشکرانەکردووە کە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن.