پەرلەمانتارێکی کوردستان رایگەیاند، لەسەر داوای ٢٥
پەرلەمانتار کۆبوونەوەی رۆژی سێشـەممەی پەرلەمان تایبەت بە پرۆژە یاسای قەرزی
دەرەکی و کورتهێنانی دارایی لە عێراق بەڕێوە دەچێت.
عوسمان کەریم، پەرلەمانتاری کوردستان لە
فراکسیۆنی یەکێتی بە BMC راگەیاند، ٢٥ پەرلەمانتار داوای کۆبوونەوەی پەرلەمانیان کردووە، سەبارەت بە کورتهێنانی دارایی لە بەغداد
و هەروەها مووچەی فەرمانبەران.
وتیشی، هەتاکو ئەم دەقەیە هیچ کەسێک رەتینەکردووەتەوە کە
ئامادە نەبن، چونکە کۆبوونەوەکە لە بەرژەوەندی گشتییە و پێویستە بە یارمەتی
پەرلەمانتاران و لایەنە سیاسسیەکان و حکومەتیش تێیپەڕێنین و هاوکاربین لە چارەسەری
ئەم بارودۆخەی هەرێمی کوردستان.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیلەوەشکردەوە، هەموو کۆبوونەوەیەک
دەرئەنجامی خۆی دەبێت، ئێمە هەوڵی خۆمان دەدەین، چونکە ئێمە نوێنەری راستەقینەی خەڵکین
و نابێت کۆڵ بدەین.
بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان بە
ئامادەبوونی تیمی حکومەت کورتهێنانی دارایی لە
بەغداد و هەروەها مووچەی فەرمانبەران تاووتوێ بکات.