نێچیرڤان بارزانی: شێوازی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای قەرز وەکو سزا بوو بۆ هەرێم

کوردستان 15/11/2020

Alternate Text

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بۆ تاوتوێکردنی تێپەراندنی یاسای قەرز بوو لە پەرلەمانی عێراق و شێوازی تێپەڕاندنی پرۆژە یاساکە وەکو سزایەک بوو بۆ هەرێم.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی تشرینی دووەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شێوازی تێپەڕاندنی یاسای قەرزکردن سزایەک بوو بۆ سەر هەرێم و وتیشی سەرباری ئەم رووداوانەش ئێمە پابەندی ناردنی نەوتین لە ساڵی ٢٠٢١ دا.
لەبارەی تێپەڕاندنی پرۆژە یاساکەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، پڕۆژە یاساکە بەشێوەیەک دارێژڕاوە کە پێویست بە واژووی سەرۆک کۆمار نەکات، تەنها تێپەڕاندنی لەپەرلەمان پێویست بوو.
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە گوایە حکومەتی عێراق لەسەر رێککەونتە ٥٠ ساڵییەکەی نێوان هەرێم و تورکیا رازی نییە بە کۆبوونەوە و دانیشتن، وتی" ئەو دەنگۆیانە راست نین و حکومەتی ناوەندی خۆی رازی بووە بە مانەوەی دۆخەکە وەکو خۆی و ئەو باسە نەبوو بە کێشە".
لە کۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم ناتوانێت بێ رەزامەندی حکومەتی ناوەندی قەرز بکات لە بانکەکان و ئەگەر بکرایە، بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران قەرزی دەکرد، هەروەها وتیشی موچەخۆرانی هەرێم بەشێکن لە عێراق و مافی خۆیانە عێراق شایستە داراییەکانیان پێبدات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا