سەرۆکی
ئەمریکا رایگەیاند، جۆ بایدن بەهۆی ساختەکاری لە هەڵبژاردن بردیەوە، دەشڵێت، لە
شەوی هەڵبژاردندا دەنگەکان دزران.
ترەمپ چەند تویتێکی نوێی
سەبارەت بە هەڵبژاردن کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو، کە مەبەست لێی جۆ
بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکایە، هەڵبژاردنی بردووەتەوە، چونکە پڕۆسەکە
ساختەکاری تێدا کراوە.
سەرۆکی ئەمریکا
ڕاشیگەیاندووە، هیچ چاودێرێک رێگەی پێنەدراوە لە نزیکەوە چاودێری ژماردنی دەنگەکان
بکات.
ترەمپ ئەوەشی نوسیوە، "هەڵبژاردنی
سەرۆکایەتی دزراوە ، دەنگدانی پۆستە لە هەڵبژاردندا نوکتەیەکی بێمانایە".
ئەمەش لە کاتێکدایە تا
ئێستا ترەمپ بە فەرمی دانی بە دۆڕانی خۆیدا لە هەڵبژاردنەکاندا نەناوە و باس بوونى
ساختەکاری دەکات.