سویچی زۆرینەی ئۆتۆمبێلەکان لە ئێستادا بە تەنها دوگمەیەك لە دوورییەکی زۆرەوە ئۆتۆمبێلەکە دەکاتەوە و دایدەگیرسێنێت کە ئەمەش ئەگەری هەیە ببێتە ڕێگە خۆشکەر بۆ دزینی ئۆتۆمبێلەکە.
زۆرێك لە پسپۆڕان ئاماژەیان بەوەداوە، هەندێكجار ئەو کەسانەی لە بواری تەکنەلۆژیادا زانیارییان زۆرە دەتوانن لە ڕێگەی ئەو ئاماژانەی لە دوورەوە لە سویچەوە دەردەچێت ئۆتۆمبێلەکە بدۆزنەوە و ئاماژەکانی خەزن بکەن و لە دواتردا بۆ دزینی ئۆتۆمبێلەکە بەکاریبهێنن.
بۆ ئەوەی لەم مەترسییە بەدووربن پسپۆڕان ڕێنمایی دەدەن بەوەی بەردەوام سویچی ئۆتۆمبێل بە کاغەزی ئەلەمنیۆن ڕوپۆش بکرێت، چونکە بەم جۆرە لە دوورەوە کارناکات و مەترسی هاککردنی سیستمەکە نامێنێت لە ڕێگای خەزنکردنی ئاماژە کارەبایی و موگناتیسییانەی کە لە سویچەکەوە دەردەچن.