سه‌رۆك
وه‌زیرانی عێراق داوا له هاوڵاتیان دەکات تۆماری ده‌نگده‌ران نوێبكه‌نه‌وه
و به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن دەشڵێت، هه‌ڵبژاردنی گشتی له واده‌ی دیاریكراوی
خۆیدا ئەنجامدەدرێت.
نووسینگه‌ی
راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، لە کاتی پێشوازیكردنی
ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كازمی ڕایگەیاندووە،
حكومه‌ت پابه‌نده به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی له ٦ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١دا .
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە کۆمسیۆنی ڕاگەیاندووە،
"چیتان پێویسته بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له واده‌ی دیاریكراودا
داوای بكه‌ن، تا له نزیكترین ده‌رفه‌تدا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و ئه‌و ئه‌ركه مێژوویی ئه‌نجام بدرێت".
كازمی ئەوەشی وتووە "هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌ركی
حكومه‌ته‌كه‌مانه و داواكاری گه‌ل و شۆڕشی تشرینه".
ئەمەش
لە کاتێکدایە سەرباری ئەوەى ناوەڕاستى ساڵی داهاتوو دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردن لە
عێراق بەڵام بەشێک لە هێزە سیاسییەکان دەیانەوێت دوایبخەن.