Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ دوای داننان بە سەرکەوتنی بایدندا،پەشیمان بووەوە

جیهان

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان دوای ئەوەی دانی بە سەرکەوتنی جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکاندا نا، بەڵام دواتر پەشیمان بووەوە.

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، جۆ بایدن‎ ‎بەهۆی ساختەکاری لە هەڵبژاردن بردیەوە، دەشڵێت، لە شەوی هەڵبژاردندا دەنگەکان دزران.

ئەمەش لە دوای ئەوە هات، ئەمڕۆ ترەمپ چەند تویتێکی نوێی سەبارەت بە هەڵبژاردن کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو، کە مەبەست لێی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکایە، هەڵبژاردنی بردووەتەوە، چونکە پڕۆسەکە ساختەکاری تێدا کراوە.

سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە، هیچ چاودێرێک رێگەی پێنەدراوە لە نزیکەوە چاودێری ژماردنی دەنگەکان بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا ترەمپ بە فەرمی دانی بە دۆڕانی خۆیدا لە هەڵبژاردنەکاندا نەناوە و باس بوونى ساختەکاری دەکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP