بەرێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی
خواست لەسەر كارەبای نیشتیمانی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا كەمیكردووە .
ئومێد محەمەد بەرێوەبەری
گشتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، هەرچەندە بڕی بەرهەمی
کارەبا نەگۆڕاوە و وەک خۆیەتی بەڵام ئێستا
پلەكانی گەرما نزمبووەتەوە و ئەوەش وایكردووە خواست زیاتر بێت بۆ بەكارهێنانی كارەبای
نیشتیمانی بەو پێیەی هاوڵاتیان ئامێری گەرمكەرەوە زیاتر لەم وەرزەدا
بەكاردەهێنن.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە،
لە پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك ماوەی پێدانی كارەبای نیشتیمانی لە 24
كاتژمێردا 17 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە بەشداربووان بەڵام لە پارێزگای هەولێرو
ئیدارەی گەرمیان كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی زیاترە و خواست لەو
دوو پارێزگایەی دیكە لەسەر بەكارهێنانی كارەبا كەمترە و ئەوەش وایكردووە دوو
كاتژمێر زیاتر كارەبای نیشتیمانیان پێبدرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵانە هەر
کە وەرزی سەرما دەستپێدەکات دۆخی کارەبا لە هەرێم تێکدەچێت و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی
کەمدەبنەوە .