لە گوندێکی سەر بە قەزای شارەزوور بەهۆی دەستکاریکردنی تراکتۆری کشتوکاڵییەوە، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان گیانی لەدەستدا.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە، لەگوندی لامەركەزی سەر بە ناحیەی سیروان بەهۆی دەستكاریكردنی تراكتۆریكی كشتوكاڵی كە لەبەردەم ماڵێكدا راگیراوە منداڵیكی تەمەن سێ ساڵ بریندار بووە.
روونیشیکردووەتەوە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستداوە و لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە بەردەوامە.