کۆمپانیای سپەیس ئێکس بڵاویکردەوە چوار کەشتیوانی ناردووەتە
بۆشایی ئاسمان وبڕیارە تا بەهاری ساڵی داهاتوو بمێننەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی تشرینی دووەم، سپەیس ئێکس موشەکێکی
رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد، لەگەڵ گەیشتنیشی رایانگەیاند کە لەوێ دەمێننەوە هەتاوەکو بەهاری ساڵی داهاتوو.
کۆمپانیاکە ئاشکراشیکرد، چوونیان بۆ بۆشایی ئاسمان لەلایەن کۆمپانییەیەکی تایبەت بە ناساوە کراوە،
هەروەها دووەم دەرچوون کە بۆ بۆشایی ئاسمان لەلایەن( سپەیس ئێکس)ەوە ئەنجام
دەدرێت چوار کەسەکە سێ کەسیان ئەمریکین و
یەکێکیان یابانییە.
هاوکات جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ویلاییەتە یەکگرتوەکان لە
تویتێکیدا پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنەی ئاڕاستەی سپەیس ئێکس کرد و وتی داوادەکەم
هەموو خەڵکی یابان و ئەمریکا هیوای سەفەرێکی سەلامەتیان بۆبخوازن.