هۆشیار عەبدوڵا: ٣٢٠ ملیارەکەی هەرێم بە رێککەوتن کراوە نەک یاسا

کوردستان 16/11/2020

Alternate Text

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕی ٣٢٠ ملیارەکەی هەرێم بە رێککەوتن کراوە لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی تشرینی دووەم، هۆشیار عەبدوڵا لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، ناردنی ٣٢٠ ملیارەکەی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، بە رێککەوتن کراوە لە نێوان هەرێم و مستەفا کازمیدا و بە یاسا نەبووە.

لەو بارەیەشەوە هۆشییار عەبدوڵا وتیشی گەر کازمی خواستی لەسەر بێت ئێستاش دەتوانێت پابەندبێت بە رێککەوتنەکەوە و بڕە پارەکە بنێرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا