حکومەتی عێراق ٣٢٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم دەنێرێت

کوردستان 16/11/2020

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە ناردنی ٣٢٠ملیار دینارەکەی هەرێم و نابێت رێگە بدرێت بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە فەرمانبەرانی هەرێم زەرەریان پێ بگات.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، بەغداد پابەندە بە ناردنی ٣٢٠ ملیار دیناری فەرمانبەرانی هەرێم، چونکە لەسەر بنەمای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ پارە خەرج دەکەن، بەپێی ئەو بودجەیەش، بەشی هەرێمی کوردستان مانگانە نزیکەی یەک ملیار دۆلارە، بەڵام لەبەرئەوەی پابەند نەبووە بە ناردنی رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت،  ئەو بڕە داهاتە دەبڕن و تەنیا ٣٢٠ ملیار دینار دەنێرن.

جەختیلەوەشکردووەتەوە، نابێت قبوڵ بکرێت بەهۆی ناکۆکی سیاسییەوە زیان بە فەرمانبەرانی هەولێر و سلێمانی بگات،  دەبێت بەغدا  خەڵکی کوردستان وەکو بەشێک لە وڵاتی عێراق ببینێت یاخود بڵێت، کوردستان بەشێک نییە لە عێراق و با ئەزموونی ساڵی 2017 دووبارەبکاتەوە.

ئەم وتانەی ئەحمەد مەلا تەڵال لە کاتێکدایە، بەگوێرەی یاسای قەرزی دەرەکی و کورتهێنانی دارایی عێراق، هیچ بڕە پارەیەک نانێرن تا حکومەتی هەرێم پابەندی رێککەوتنەکانی نێوانیان نەبێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا