بکوژانی هیشام هاشمی ناسرانەوە

عێراق 16/11/2020

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت بکوژانی هیشام هاشمی رۆژنامەنووس دۆزراونەتەوە، بەڵام بۆ دەرەوەی وڵات هەڵاتوون.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی حکومەتی عێراق بڵاویکردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە ئەو ماتۆڕانە بدۆزنەوە کە تۆمەتبارانی کەیسی هیشام هاشمی بەکاریانهێناوە و لەو ڕێگەیەشەوە کەسەکان ناسراونەتەوە.

روونیشیکردەوە، زانیومانە ئەو کەسانە لە رێگەی چەند لایەنێکەوە رەوانەی دەرەوەی وڵات کراون، بەڵام بە زووترین کات دەگەڕێنرێنەوە و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

هیشام هاشمی هاوینی ئەمساڵ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا، وێڕای لێکۆڵینەوەی بەردەوام هەتا ئێستا بکوژانی دەستگیرنەکراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا