ڤیدیۆ..کاردانەوەی دایكێک کاتێک دەزانێت منداڵەکەی لەناوەراستی دەریادا خنکاوە

هەمەرەنگ 16/11/2020

Alternate Text

ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی لەدەریای ناوەراستدا نوقمی دەریابوون و گرتە ڤیدیۆی دایکێکیش کە لە رووداوەکەدا منداڵەکەی لەدەستداوە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە،  دایكێك لە رووداوی نوقمبوونی بەلەمەکەیان لە دەریای ناوەراستدا مناڵەکەی لەدەستداوە، بەڵام تیمەکانی فریاگوزاری ناتوانن تەرمی منداڵەکەی بۆ بدۆزنەوە.

وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت، دایکەکە لەکاتی لەدەستدانی منداڵەکەی کە هاوار بەسەر دەستەی گەڕاندا  دەکات و دەڵێت منداڵەکەم لەکوێیە؟، بۆ منداڵەکەم نابینم؟ منداڵەکەمم لەدەستدا.. بۆچی من؟ منداڵەکەم لەکوێیە؟، هەرچەندە ناسنامەی دایکەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێشبینی کراوە ئەفریقی بێت.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا