هێمن هەورامی: کۆبوونەوەکەی سبەی دواخرا

کوردستان 16/11/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ ، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کۆبونەوەکەی پەرلەمانی کوردستانی سبەی سێشەممە دواخرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی تشرینی دووەم، هێمن هەورامی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، کۆبونەوەکەی سبەی لەبارەی دانوستان لەسەر رێککەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار.
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان راشیگەیاند، هۆکاری ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هێشتا حکومەتی هەرێم راپۆرتی تایبەت بە قۆناغەکانی دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدادی نەناردوە بۆ پەرلەمانی کوردستان و لە کاتی ئامادە بوونی راپۆرتەکەدا کۆبونەوە لەبارەی پرسەکە ئەنجام دەدرێت. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا