سەرۆک وەزیرانی عێراق (موستەفا کازمی) بڕیاریدا بەگۆڕینی چێشتخانەیەکی تورکی بۆ مۆزەخانەیەکی تایبەت بە خۆپیشاندانەکانی عێراق.
حەیدەر مەجید، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێڕاق بڵاویکردووەتەوە ، لەسەر راسپاردەی مستەفا کازمی، چێشتخانەیەکی تورکی لە شاری بەغداد کراوە بە مۆزەخانەی خۆپیشاندەرانی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩.
ئەم بڕیارەی کازمی دڵخۆشی بەشێک لە خۆپیشاندەرانی لێکەوتەوە و پێیان وایە دەبێتە هۆی ئەوەی لە مێژوودا شانازی پێوە بکەن.