بەیانی ئەمڕۆ یەکەمین شەپۆلی بەفربارین حاجی ئۆمەرانی لە سنووری هەرێمی کوردستان گرتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەرانی سەر بەقەزای چۆمان بەفربارین دەستیپێکرد و پلەکانی گەرما تا رادەیەک نزمبوونەوەیان بە خۆیەوە بینی.
ئەمە لە کاتێکدایە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە وچەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
ساڵانە لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران و کانی ماسی زۆرترین بڕ بەفری لێدەبارێت و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەکات.