نوێترین زانیاری لەبارەی دۆسیەی محەمەدی شێخ وەهاب

کوردستان 16/11/2020

Alternate Text

دوای ئەوەی بە فەرمانی دادوەر، محەمەد شێخ وەهاب، ئەندام ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی فەرمانی راگیرانی بۆ دەرچوو، هێشتا چارەنوسی نادیارە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی تشرینی دووەم، سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی بهێنرێت بە BMC راگەیاند، محەمەدی شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ماددەی ٢٨٩ لە یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە سزای ساختەکردنی پسوڵە فەرمییەکان، دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی بەردەوامە.

سەرچاوەکە راشیگەیاند، بەهۆی جۆری ماددەکەوە، دادوەری تایبەت بە کەیسەکە دەتوانێت بە بارمتەی یاسایی فەرمانی ئازادکردنی بۆ دەربکات تا کاتی وادەی دادگاییکردنی، بەڵام هێشتا کەیسەکە لەبەردەم دادوەردایە و فەرمانەکە دەرنەچووە.
لەبارەی کورسیەکەی لە ئەنجومەنی پارێزگا، سەرچاوەکە روونیشیکردەوە هێشتا محەمەد شێخ وەهاب، تاوانەکەی بەسەردا نەسەپێنراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە، بۆیە لەم کاتەدا پێویست بە شوێنگرەوە ناکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا