بڕیار لە کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان دەدرێت

کوردستان 16/11/2020

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لەچەند رۆژی رابردوودا راپۆرتی خۆیان سەبارەت بە ئامارەکانی کۆرۆنا لەماوەی ١٥ رۆژدا پێشکەش دەکەن و بڕیار لەبارەی خوێندنگەکانەوە دەدرێت.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە BMC راگەیاند، بەگشتی ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەرێم روویان لە باشتربوون کردووە، بەڵام هێشتا لەنەخۆشخانەکاندا ئەو حاڵەتانە زۆرن کە دۆخیان خراپە.

روونیشیکردەوە، ئێمە لەچەند رۆژی داهاتوودا راپۆرتی خۆمان ئامادەدەکەین تا لە کۆبوونەوەی وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵای کۆرۆنا تاووتوێ بکرێن و بڕیار لەبارەی دەوامی خوێندنگەکانەوە بدرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی ١٥ رۆژە دەوامی ناو خوێدنگە و باخچەکانی ساوایان راگیراوە، بەهۆی زۆربوونی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو مامۆستایان و خوێندکاراندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا