توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەو منداڵانەی دەرمانی ئەنتی بایۆتیک دەخۆن ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی زیاترە.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە زانکۆی (رۆتجەرز) ئەنجامیداوە دەریخستووە، ئەو منداڵانەی تەمەنیان دوو ساڵە و ئەنتی بایۆتیک (دژە بەکتریا) دەخۆن، ئەگەری توشبونیان بە رەبوو و هەستیاری هەناسەدان و ئەکزیما و نەخۆشی هەناوی و قەڵەوی زیاترە.
لێکۆڵەران لێکۆڵینەوەیان بۆ ١٤ هەزار و ٥٧٢ منداڵی لەدایکبووی ٢٠٠٣ و ٢٠١١ لە ئەمریکادا کردووە، دەرکەوتووە ٪٧٠ ی ئەو منداڵانەی کە خواردنەوەی ئەنتی بایۆتیکیان بەکارهێناوە توشبوون بە هەوکردنی گوێ و هەستیاری هەناسەدان.
توێژەران باسیانلەوەشکردووە، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئەم ڕێژەیە هەیە ئەگەر منداڵەکە لە سەرەتای شەش مانگی یەکەمیدا بێت.