ئەو کەسانەی دەناڵێنن بەدەست گەورەیی کونیلەکانی روخسارەوە ئەوانەن کە خاوەنی پێستێکی چەورن و کونیلەکانیش شێوەیەکی جوان نابەخشن بە رووخسار، بەکار هێنانی ئەم چەند ماسکە لە ماڵەوە یارمەتی پاکردنەوی رووخسارت دەدات و کونیلەکانیش بچوک دەکاتەوە.
-ماسکی شۆفان:
نیو کوپ ئاردی شۆفان لەگەڵ کەوچکێکی بچوک زەیتی زەیتوون تێکەڵی بکە، بیدە لە روخسارت بۆماوەی ١٥ خولەک دواتر روخسارت بە ئاوی سارد جوان بشۆ، ئەم ماسکە وەک تەقشیرکردنیش بەکار دێت بۆ پاکردنەوەی کونیلەکان.
هێلکەو هەنگوین:
ئەگەر پێستت وشکە و دەتەوێت کونیلەکانی پێستت پاکبکەیتەوە، ئەوا زەردێنەی هێلکەیەک لەگەڵ کەوچکێکی بچوک هەنگوین و کەوچکێکی بچوک لە زەیتی زەیتوون تێکەڵ بکەو بیدە لە روخسارت، بۆماوەی ١٥ خولەک و دوای بە ئاو بیشۆ، ئەم ماسکە هیچ زیانێک بە روخسار ناگەیەنێت.
ئەڤۆکادۆ:
ئەڤۆکادۆ پێکهاتووە لە زەیتی سروشتی و یارمەتی شێدارکردنەوە و پاکردنەوەی کونیلەکانی پێست دەدات، نیو ئەڤۆکادۆ بکە بە هەریسە و بیدە لە روخسارت بۆماوەی ١٥ خولەک دواتر روخسارت بە پارچەیەک قوماشی شێدار پاکبکەرەروە
سۆدەی نان:
ئەم گیراوەیە بە شێوەیەکی نایاب کونیلەکان ی رووخسار پاکدەکاتەوە، کەوچێک سۆدە لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکە تا دەبێت بە گیراوەیەک و وەک سکرەب بەکاریبهێنە بۆماوەی چەند خولەکێک و دواتر بەئاو بیشۆ.