ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی بەرپرسی یەکە ئیدارییەکانی سنووری سلێمانی بڕیاری گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانی بۆ شوێنێکی گونجاو درا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی تشرینی دووەم، هەریەکە ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و بەرپرسی یەکە کارگێڕییەکان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە گواستنەوەی مەیدانی ئێستای ئاژەڵانی سلێمانی بەهۆی نەگونجاوی شوێنەکەی و نزیکی لە ناوەندی شار و شوێنی نیشتەجێبوون.
هاوکات بڕیاردرا لە ئەمڕۆوە رێککارە کارگێڕیی و ئارامیی و خزمەتگوزاریی و ژینگەیی و تەندروستیەکان بۆ ئەو گواسنەوەیە بکرێت ، بێ ئەوەی شوێنی نوێی مەیدانەکە ئاشکرا بکرێت.