دوای ئەوەی کچێک لە شاری مەککە لە سعودیە بەهۆی ئازاری
گەدەوە دەناڵێنێت و دواتر سەردانی نەخۆشخانە دەکات، پزیشەکەکان رێژەیەکی زۆر لە قژ
لەناو گەدەیدا دەدۆزنەوە.
بەگوێرەی میدییا سعودیەکان، دوای ئەوەی کچێک لە شاری
مەککە بەهۆی ئازاری گەدە و نەتوانینی خواردنی خۆراک سەردانی نەخۆشخانە دەکات، لە
پشکنینەکاندا ئاشکرا دەبێت کە رێژەیەکی زۆر لە قژ لەناو گەدەیدا کۆبووەتەوە و بووەتە
هۆی ئازار و نائارامی بۆی.
دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری، پزیشکەکان توانییان دوو کیلۆ
و نیو قژ لە گەدەی کچەکەدا دەربکەن، لەگەڵ ئەوەشدا درێژی بڕە قژەکە ٤٨ سانتیمەتر و
ئەستورییەکەی ٩ سانتیمەتر بووە.
پزیشکەکان ئاشکراشیان کردووە، حاڵەتی لەم جۆرە تا
رادەیەک دووبارە دەبێتەوە بەهۆی نائارمی دەروونی کەسەکە و خواردنی قژی خۆی بێ
ئەوەی بتوانێ کۆنتڕۆڵی خۆی بکات.