خەڵاتی رێزلێنان بە سەرمایەدارێکی سلێمانی دەبەخشرێت

کوردستان 16/11/2020

Alternate Text

‎کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان، خەڵاتی رێز و پێزانینیان بەخشیە سەرمایەداری نیشتیمانی (مەریوانی حاجی جەمال).

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی تشرینی دووەم، وەفدێکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان لەپای هاوکارییە بەردەوامەکانی خەڵاتی رێز و پێزانینیان بەخشییە مەریوانی حاجی جەمال، سەرمایەداری سلێمانی و سوپاسیان کرد کە بەردەوام پاڵپشت و پشتیوانیانە.

مەریوانی حاجی جەمال رایگەیاند، بە پێی پلان و بەرنامەی گونجاو هاوکاری رێکخراوەکانی تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان دەبێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا