بەرشەلۆنە چوار یاریزانی دەفرۆشێت

وەرزش 16/11/2020

Alternate Text

وا بڕیارە یانەی بەرشەلۆنەی ئەرجەنتینی لە مانگی کانوونی دووەمدا چوار یاریزان لە ریزەکانی دووربخاتەوە و بیانفرۆشێت.
ئەو چوار یاریزانەی بەرشەلەۆنە پلانی هەیە بیانفرۆشێت لە ساڵی داهاتودا بریتین لە هەریەک لە جونیۆر فیرپۆ و ساموێڵ ئومتیتی و ماسیوس فێرناندێس و مارتین برەیزوات-ن.
لەناو یاریزانەکاندا جونیۆر باشترین چانسی هەیە بۆ چونە ناو ریزی یانەکانی دیکە، و هەریەک لە یانەکانی ئینتەرمیلان و ناپۆلی ئیتاڵی، خوازیارن بۆ خستنی جۆنیۆر بۆ نێو ریزی یانەکانیان، بەڵام بەرشەلۆنە رازی نیە بە کەمتر لە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ واژوو لەسەر بەڵێننامەکەی بکات.
سەرباری ئەوەی چەند مانگێکە ئومتیتی یارینەکردووە، بەلام ئامادە بۆ رۆشتن لە یانەکە و خوازیاری ئەوەیە تواناکانی خۆی بسەلمێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە هاوینی ئەمساڵدا چەن یانەیەک داوایان لێکرد بچیتە ناو ریزەکانیان، بەڵام بەهۆی رازی نەبوون لەسەر بڕی پارەی داواکارو، ئامادە نەبوو بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا