دوای راگەیاندنی سەرکەوتنی ڤاکسینەکەی کۆمپانیای
مۆدێرنا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و نرخی زێڕیش دابەزی.
لە بۆرسەی جیهانیدا
نرخی نەوت لە (3٪) بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتیش گەیشتە
زیاتر لە ٤٤ دۆلاری ئەمەریکی، هاوکات یەک
ئۆنس زێڕ بەهاکەی ٢٠ دۆلار دابەزیوە.
ئەمڕۆ دووشەممە کۆمپانیای
مۆدێرنای ئەمەریکی رایگەیاند؛ ڤاکسینەکەیان لە قۆناغی سێیەمدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە
و کاریگەرییەکەی ٩٥% بووە لە چەند هەفتەی
داهاتووشدا داوایەک پێشکەش دەکەن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی بەکارهێنان لە حاڵەتە نائاساییەکان.
ئەمەش لە کاتێکدایە کۆرۆنا ونرخی نەوت پێچەوانە کاردەکەن و بە بەرزبوونەوەى حاڵەتەکانی کۆرۆنا نرخی نەوت دادەبەزێت و بە ئومێدی کۆنترۆڵکردنیشی بەرز دەبێتەوە.