بۆریس جۆنسن خۆی کەرەنتینکردەوە

جیهان 16/11/2020

Alternate Text

بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن فەرمانگەی تەندروستیی نیشتمانیی وڵاتەکەیەوە ئاگادارکراوەتەوە کە بەرکەوتنی لەگەڵ تووشبووێکی کۆرۆنادا هەبووە، خۆی کەرەنتینکردووە. 

 نوسینگەی بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، سەباری ئەوەی لە ئێستادا هیچ نیشانەیەکی توشبوونەوەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادا نییە بەڵام  ناوبراو خۆی کەرەنتین کردووە.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵ تووشی کۆرۆنا بوو، سەرەتا لە ماڵەوە خۆی کەرەنتینکرد، بەڵام دواتر بەهۆی تێکچوونی تەندروستی، گواسترایەوە بەشی چاودێری چڕ.

ئەمەش لە کاتێکدایە بە پێی میدیاکانی   ئەوروپا لە ئێستادا شەپۆلێکى دیکەی کۆرۆنا ڕووی لە ئەوروپا کردووە و  بەشێک لەو وڵاتانە ڕێکاری توندی خۆپارێزیان گرتووەتەبەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا