کاتێک دوو خۆشەویست بە هۆی کێشەیەکەوە لە یەکتر توڕە دەبن پێویستە هەوڵبدەن زوو چارەسەری بکەن و داوای لێبوردن لە یەکتر بکەن.
هەندێک ڕێنمایی تا بتوانن چارەسەری کێشەکانی پێ بکەن:
-کاتێک هەڵەیەک دەکەیت واز لە خۆبەگەورەزانین بهێنە و داوای لێبوردن لە خۆشەویستەکەت بکە و بە هێمنی هۆکاری هەڵەکەتی تێبگەیەنە.
-پێویستە پێی بڵێت کە تۆ لێی تێدەگەیت و هەستەکانی بەنرخن لات بەڵام پێویستە ئەویش لە بارودۆخت تێبگات.
-زۆر گرنگە بتوانیت کۆنترۆڵی کاردانەوەکانت بکەیت تا ئەنجامێکی باشی هەبێت و تووڕە نەبیت.
- بەڵێنی پێبدە ئەوهەڵەیەی کردووتە دووبارەی نەکەیتەوە.
-دەتوانیت بە پێشکەشکردنی دیارییەک داوای لێبوردنی لێبکەیت.