پەکەکە: لە ناوچەی زاپ نۆ سەربازی تورکیا کوژران

کوردستان 16/11/2020

Alternate Text

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەلی سەر بە پەکەکە ڕاگەیاند، نۆ سەربازی تورکیای لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان کوشتووە.

 ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە، باڵی سەربازیی پەکەکە رایگەیاند "پێکدادانەکە ١٤ی تشرینی دووەم لە ناوچەی زاپ روویداوە، لەکاتێکدا یەکەیەکی سوپای تورکیا هەوڵیانداوە لە قەڵای بێدەوێ جێگیربن، بەوهۆیەوە لەنێوان سەربازانی تورکیا و گەریلادا پێکدادان روویداوە، لە ئەنجامدا نۆ سەربازی تورکیا کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون، هەروەها دوو گەریلاش کوژراون".

 هاوکات تورکیا ڕاگەیاندووە، لە زاپ پێنج گەریلای پەکەکەیان کوشتوون و باس لەوە نەکراوە کە سەربازیان کوژرابن.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر هێزی ئاسمانیی تورکیا ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆی لە چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان دەستپێکرد، لە ١٧ی حوزەیران ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگی راگەیاند و دەستی بە هێرشی زەمینی لە ناوچەکانی حەفتانین و خواکوڕک کرد، دواتریش کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەکەی راگەیاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا