دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ
ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بابەتێکدا گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی ڕووبە هەنار دەخاتە ڕوو:
۱ ـــ بەهێزکردنی تەندروستی پێست و پاراستنی:
چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ( C ) و ماددەی پۆلی فینۆلیدک کە دژە ئۆکسانێکی بەهێزە
، هەروەها ڕێگری‌کردن له پیربوونی پێشوەختەی پێست و دەرکەوتنی چرچ و لۆچی پێست ، هەروەها
ڤیتامین ( B3 ) تێدایە کە گرنگە بۆ توندوتۆڵی پێست .
٢ ـــ خۆپاراستن له له شێرپه‌نجه چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده
به مادده‌ی کۆمەڵێک دژه‌ئۆکسانه‌کانی بەهێز بە تایبەت شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمک ۰
٣ ـــ به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ ۰
٤ ـــ یارمەتی کاراکردنی پڕۆسەی هەرسکردنی خۆراک ئەدات بەهۆی
بوونی بڕێکی باش له کۆمەڵەی ڤیتامین ( B ) کە گرنگن بۆ ماسولکە و دەمارەکان ، لەگەڵ
چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌گرتن لێی و چالاککردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده
ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات.
٥ ـــ بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش و
هاندانی دروستبوونی خرۆکە سپیەکانی خوێن .
٦-- یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ ئەدات لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە و نەخۆشیەکانی دڵ .
٧ --- ڕێگری‌کردن که‌می مادده‌ی ئاسن و که‌مخوێنی و
خۆپاراستن لێی .
٨ -- یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە برین و هەوکردنی
زمان و ناودەم .