عەلی حەمە ساڵح هۆکاری ڕێکنەکەوتنى هەرێم و بەغدای لەبارەی نەوتەوە ئاشکراکرد

کوردستان 16/11/2020

Alternate Text

پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان نەوتی هەرێمی كوردستانیان تا كۆتایی ساڵی 2022ی فرۆشتووە و ئاشكراشیدەكات بەغدا ڕازیی نابێت لە فرۆشتنی یەك بەرمیل نەوتدا 35%ی داهاتی بۆ بمێنێتەوە و  دەشڵێت بەهۆی فرۆشتنی پێشوەختەی نەوتی هەرێم و بۆریەكەی و وەرگرتنی شیرینی گرێبەستەكانەوە، هەرێمی كوردستان ناتوانێت لەگەڵ بەغدا لەسەر مەلەفی نەوت ڕێكبكەوێت.
 
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە لەساڵی 2005ەوە كاتێك وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دامەزراوە لەژێر دەستی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بووە تائێستاش دۆسیەی نەوت خودی پارتی بەرێوەی دەبات و دەشڵێت بەڵگەش بۆ ئەوە لە كۆی 470 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەرێم تەنها 42 هەزار بەرمیلی لەسنووری دەسەڵاتی پارتیدا نییە . 

ڕاشیگەیاندووە، لە پێشتردا نێچیرڤان بارزانی گرێبەستی 50 ساڵەی لەگەڵ توركیا كردووە  لەو كاتەدا داهاتی فرۆشتنی  نەوتی هەرێم 9 ملیار دۆلاربووە و بەردەوام لە بەغداشەوە مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەكراوە .

 ناوبراو ڕوونیشیكردەوە،  لە ساڵی 2014دا ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سامانە سروشتیەكان هاتە پەرلەمان و ڕایگەیاند لە فرۆشتنی نەوتدا  ساڵانە 38 ملیار دۆلارمان دەست دەكەوێت لەكاتێكدا بەغدا 10 ملیار دۆلاری رەوانە دەكرد بۆ مووچە و هیچ گرفتێك نەبوو. 

عەلی حەمە ساڵح وتووشیەتی،  یەكێك لەو كێشا قوڵانەی دووچاری هەرێمی كوردستان بۆتەوە لە ساڵی 2014ەوە بەشێكی نەوتەكەی فرۆشتووە و تا كۆتایی ساڵی 2022 نەوتەكەی هەرێم دراوە بە دانەوەی قەرزدا و لەهەمان كاتدا بۆری نەوتی هەرێمی كوردستانیش فرۆشراوە بە یەك ملیار و 800 ملیۆن دۆلاركە ئێستا هەرێم كرێی گواستنەوەی بۆری دەدات وپێشتر خۆی خاوەنی بووە و شیرینی گرێبەستە نەوتیەكانیش لەپێشتردا وەرگیراون. 

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت،  زۆر پرسیار دەكرێت لەسەر توركیا كە چ سوودێكی هەیە لەهەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و ڕادەستنەكردنی بۆ بەغدا كە  دەڵێت زۆر بە ئاسانی بۆتانی ڕووندەكەمەوە كە كۆمپانیای وزەی توركیا لە پێناسی گومرگیدا 494ملیۆن دۆلاری دەست كەوتووە  كە  بەكۆی گشتی دەكاتە مووچەی چوار مانگی فەرمانبەران. 

ئەوەشی خستەڕوو، لەئاڵوگۆڕی دراودا بانكی كوردستان لە پێشتردا و "ئاڕتی "بانكیش لە ئێستادا 100 ملیۆن دۆلار قازانج دەكەن, دەشلێت لەئێستاشدا كێشەكەیەكی دیكە لە دۆسیەی نەوتدا هەیە كە 35%ی نەوتی كوردستان لەخورمەلەیە و كەس نازانێت جۆری گرێبەستەكانی چۆنە و چەندە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە،  لەساڵی 2019 هەرێم سێ ملیار دۆلار پارەی پێش وەختی نەوتی هەرێمی كوردستانی وەرگرتوە و دەبێت تا كۆتایی ساڵی 2021  نەوت بدات كە ئەوەش كێشەیەكی دیكەیە بۆیە و بەغدا ڕازیی نابێت 35%ی داهات لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمدا بمێنێتەوە ,وتیشی هەموو ئەم هۆكارانەیە وایكردووە  سیاسیەتی نەوتی هەرێم شكست بهێنێت و ئەگەر حكومەت خۆشی نەوتەكەی بفرۆشێت بەو داهاتەی بۆی دەمێنێتەوە 410ملیار دینار دەكات بە پارەی هاوپەیمانانیشەوە ,لەكاتێكدا بۆ دابینكردنی مووچە پێویستی بە 900 ملیار دیناری مانگانە هەیە بۆیە خۆشی ناتوانێت مووچە دابین بكات و ناشتوانێت نەوت ڕادەستی بەغدا بكات و ڕێكبكەوێت. 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 7 خولەک پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا