Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قاسم شەشۆ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند

کوردستان

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

قاسم شەشۆ، فەرماندەیی هێزەکانی شەنگال رایگەیاند، دەستی لەهەردەوو پۆستی بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی وپۆستە سەربازییەکەی کێشاوەتەوە.

قاسم شەشۆ، رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە دانانی بابەشێخی ئێزیدیان پرس بە ئەوو پیاوماقوڵانی ناوچەکە نەکراوە، بۆیە دەستی لەهەردوو پۆستی بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی و فەرماندەیی هێزەکانی شەنگال کشاندووەتەوە.

ئاشکراشیکرد، گەر پارتی داواکەم قبوڵ بکات یان نا، من جارێکی دیکە کاری سیاسی و سەربازی ناکەمەوە.

رۆژی ١٤ی ئەم مانگە، لە دهۆک کۆمەڵەی رۆحانی ئێزدیان لەگەڵ میر حازم بەگ میری ئێزدییەکان و کۆمەڵێک لە کەسایەتییەکانی ئێزدی لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاریاندا، عەلی شێخ ئلیاس وەک بابەشێخی نوێی ئێزدیەکان دەستنیشانبکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP