مەزهەر محەمەد سەڵاح، راوێژکاری دارایی کازمی رایگەیاند،
پێشبینی دەکرێت لە ساڵی داهاتوو داهاتە نانەوتییەکان بەرێژەی ٢٥٪ بەرزبێتەوە.
مەزهەر محەمەد سەڵاح، راوێژکاری دارایی مستەفا کازمی، سەرۆک
وەزیرانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە پابەند بوون بە
بڕیارەکانی دانیشتنی یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئەو لایەن و کەرتانەی نا پەیوەستن بە وەزارەتەوە، لە ساڵی
هاتوودا داهاتە نانەوتییەکان چەندهێندە زیا دەکەن.
لەگەڵ ئەوەشدا مەزهەر محەمەد سەڵاح رایگەیاند، لە
ئێستادا داهاتە نانەوتییەکان لە نێوان ٦٪ و ٧٪ دایەم بەڵام ئەم ئاڕاستەیەی ئێستا
حکومەتی پێدا دەڕوات ئەو رێژەیە بەرزدەکاتەوە بۆ ٢٥٪.