عێراق..سزای لەسێدارەدان بەسەر ٢١ تیرۆرستدا جێبەجێکرا

عێراق 17/11/2020

Alternate Text

دوای ماوەیەکی زۆر مانەوەیان لە زینداندا، ٢١ زیندانیکراو بە ماددەی تیرۆر لە زیندانی ناسریە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکرا.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە،دوێنێ دووشەممە سزای لەسێدارەدان بەسەر ٢١ تیرۆرستدا لە زیندانی ناسرییە جێبەجێکراوە کە بەهۆی کاری تیرۆرستییەوە پێشتر سزاکەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

ئاشکراشیکردووە، تاوانبارەکان خەڵکی پارێزگاکانی موسڵ و ئەنبار و بەغداد و بەسرە بوون، و بەگوێرەی ماددەی ٤ی تیرۆر حوکم درابوون.

سزاکە لە زیندانی ناسرییە لە پارێزگای زیقار جێبەجێکرا، چونکە تەنها زیندانە ئەو سزایەی تێدا جێبەجێدەکرێت و پێشتریش سەرانی رژێمەکەی سەدام لەو زیندانە سزا درابوون.

پێشتر و لەساڵی ٢٠١٩، سزای لەسێدارەدان بەسەر ١٠٠ تاوانباری دیکەدا جێبەجێکرا، کە سەرجەمیان عێراقی بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا