ڤیدیۆ: ببینە دایکێک لە ئاهەنگێکدا چۆن کچ بۆ کوڕەکەی دەدۆزێتەوە

هەمەرەنگ 17/11/2020

Alternate Text

دایكێکی میسری لە ئاهەنگێکدا هەوڵدەدات کچێکی گونجاو بۆ کوڕەکەی بدۆزێتەوە و گرتە ڤیدیۆکەیشی دەبێتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

عەمرو خەلیل کوڕێکی تەمەن ٢٨ ساڵی میسرییە، لەبەر ئەوەی کوڕە بچوکی ماڵەوەیانە دایکی بڕیاریداوە خۆی کچێکی گونجاوی بۆ بدۆزێتەوە و بیکاتە هاوسەری، هەر بۆیە بەیەکەوە دەچنە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری خزمێکیانەوە.

عەمرو، لە ئاهەنگەکەدا گرتە ڤیدیۆیەکی دایکی تۆماردەکات، کە چۆن بۆ کچ دەگەڕێت و بە هێما پیشانی کوڕەکەی دەدات.

ئەو گەنجە لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، بەبێ ئاگاداری دایکم وێنەم گرتووە، بڕیارە رۆژی هەینی ئاهەنگی مارەبڕینەکەمان بەڕێوەبچێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا