ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له چوار مانگی رابردودا زیاتر له ٢٠٠هەزار هه‌زار پارچه ده‌رمانی جۆراوجۆر له‌ناوبراوه.
د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیان، لیژنەکەیان رێگری له فرۆشتن و ساغكردنه‌وه‌ی ده‌رمانی به‌سه‌رچوو، خراپ و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ده‌كات، كه له‌كاتی به‌كارهێنانیاندا زیان له به‌كارهێنه‌رەكه‌ی ده‌دات.
روونیشیکردەوە، له‌چوار مانگی رابردوودا توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر لە ٢٠٠هەزار پارچه ده‌رمانی جۆراوجۆر و بڕیكی زۆر بابه‌ته‌كانی جوانكاری خانماندا (ده‌رمانه‌كانی قه‌ڵه‌وی و لاوازی و به‌هێزكردنی جه‌سته و جۆره‌ها شتی دیكه) دابگرن و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنی پسپۆڕه‌وه له‌ناو ببرێت.
داوایشیکردووە، هاوڵاتیان به‌بێ ره‌چه‌ته‌ی پزیشكی پسپۆڕ ده‌رمان به‌كارمه‌هێنن و ئه‌و جوانكاریانه‌شی له په‌یجه‌كانه‌وه ریكلامی بۆ ده‌كرێت هیچ بنه‌مایه‌كی راستی تێدا نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی و جه‌سته‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كه.