زانکۆی سلێمانی لەبارەی کردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان بڕیاریدا

کوردستان 17/11/2020

Alternate Text

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاردرا لەسەرەتای مانگی ١٢و بەچەند قۆناغێک دەرگای بەشە ناوخۆییەکان بەرووی خوێندکاراندا بکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، زانكۆی سلێمانی بەپێی بەرنامەیەكی دانراو لە رێكەوتی ٤-١٠خوێندنی ئەلیكترۆنی دەستپێكرد، پاشان لە رێكەوتی ٨-١١ خوێندنی ناو كەمپەسی دەستپێكرد، و ئەمڕۆش لەبارەی بەشە ناوخۆییەکانەوە بڕیاریدا.

ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لە كۆبوونەوەی ئاساییدا بڕیاریدا لەگەڵ رەچاوكردنی رێکكارە تەندروستیەكانی وەزارەتی تەندروستی لەناو بەشە ناوخۆییەكان بە چەند قۆناغێك بەشی ناوخۆیی بە زوترین كات بە ڕووی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانیدا بكرێتەوە.

جەختیلەوەشکردەوە، وەك قۆناغی یەكەم سەرەتای مانگی ١٢ بەشی ناوخۆیی دەكرێنەوە بەپێی پێویستی كۆلێجەكان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا