توێژەرانی بوارەکانی تەکنەلۆجیادا رایانگەیاند، لە
ماوەی پێشوودا چەند هاککەرێک هەستاون بە بردنی ناو و ژمارە کۆدی تایبەت بە ١٠٠
هەزار هەژمار لەسەر فەیسبوک و لەناو یەکەیەکی زانیارییدا تەواوی زانیارییەکانیان
هەڵگرتبوو.
توێژەرەوان ئاشکرایانکرد، لە ماوەی پێشوودا چەند هاککەرێک هەستاون بە بردنی ناو و ژمارە کۆدی تایبەت بە ١٠٠ هەزار هەژمار لەسەر فەیسبوک لە رێگەی لینکێک کە تایبەت کرابوو بە زانینی ناوی ئەو کەسانەی سەردانی
هەژمارەکانیان کردووە، توانیویانە ناو و ژمارە کۆدی تایبەت بە هەژمارەکان دەستبخەن.
دواتریش، ئاشکرا کرا کە هەژمارە هاککراوەکان بەکارهاتوون بۆ ئاڕاستەکردنی
خەڵکی بۆ ماڵپەڕێکی ساختەی تایبەت بە
ئاڵوگۆری دراوی ئەلیکترۆنی و تێیدا لەسەر هەر کەسێک پێیوستبوو بڕی ٢٥٠ یۆرۆ زیاتر
خەرجبکات، بۆیە رێژەی قازانجەکان بە ژمارەیەکی زۆر مەزەندە دەکرێت.