شاندێکی عێراقی لە سەردانێکی فەرمیدا گەیشتە هەرێمی کوردستان

کوردستان 17/11/2020

Alternate Text

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شەنگال.

 

دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی تشرینی دووەم، وەفدێکی عێراقی بەسەرپەرشتی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، سەردانی هەرێمی کردوو و چاوی بە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم کەوت.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، سەردانەکەی ئەعرەجی دەگەڕیتەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئاسایی کردنەوەی شەنگال و میکانیزمی پڕۆسەکە.

لەگەڵ ئەوەشدا لە میانەی گەشتەکەی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی عێراق بۆ هەرێم، وا بڕیارە لە رۆژی پێنجشەممەدا سەردانی شاری موسڵیش بکات و لەگەڵ نەتەوە و لایەنە جیاوازەکانی پارێزگاکە کۆببێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا